هه رمان

ادبی اجتماعی

javascript:;

+ نوشته شده در  شنبه نهم اسفند ۱۳۹۳ساعت ۱۷:۴۶ بعد از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

شێعر خۆلیای نیوه‌شه‌و

                                  خولیای نیوه‌شه‌و

ئیتر ئه‌مشه‌و دارماڵ کرا

پڕ له‌ مه‌کرت چاوی من و

پڕ له‌ وشه‌م حیزانه‌ دزه‌ نیگای تۆ


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه سوم اسفند ۱۳۹۳ساعت ۱۷:۴۰ بعد از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

ئاوریکی زور خیرا به سه ر "کوچی هه وره تریشقه"ی مسته فا شیخه دا

ئاوڕێکی زۆر خێرا به‌ سه‌ر "کۆچی هه‌وره‌تریشقه‌"ی مسته‌فا شێخه‌ دا له‌و سه‌ر و به‌ندانه‌ دا کۆزی ساوای رۆمانی کوردی،چاوی به‌ کۆرپه‌یێکی ژیکه‌ڵانه‌ روون بۆوه‌ که‌ خوێنی ده‌ماره‌کانی، هه‌ڵگوشراوی هه‌وری مێشکی مسته‌فا شێخه‌ بوو.مسه‌فاشێخه‌ی زمان خۆش و ده‌م پاراو.مسته‌فاشێخه‌ی به‌ ئه‌مه‌گ و قه‌ت نه‌سره‌وتوو."کۆچی هه‌وره‌ تریشقه‌"هه‌وڵێکی جیددی و یه‌که‌م هه‌نگاوی قورس و پته‌وی مرۆڤێکه‌ که‌ بۆ به‌ره‌و ژوور تێهه‌ڵچوون په‌ل داوێ.کۆچی هه‌وره‌ تریشقه‌ یه‌که‌م خشته‌ی ئه‌و دیواره‌یه‌ که‌ بڕیاره‌ به‌ ڕاستی هه‌تا سوڕه‌ییا بچێته‌ سه‌ر.بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م خشته‌یه‌ راست و له‌ جێی خۆی داندرێ.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه دوازدهم تیر ۱۳۹۳ساعت ۱۲:۷ بعد از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

پیوانه ی پیناسه

پێوانه‌ی پێناسه‌. ژنه‌که‌م گوتی"هیچ پێم خۆش نیه‌ بۆ ئه‌و فستیواڵه‌ بچی". گوتم ئه‌و فستیواڵه‌ زۆر گرینگه‌.به‌ ده‌یان شاعێر و چیڕۆک نووسی گه‌وره‌ و به‌ توانا دێنه‌ ئه‌و فستیواڵه‌.له‌م فستیواڵه‌ دا من جێگه‌ و پێگه‌ی خۆم پێ ده‌زانم.لانی که‌م خۆم هه‌ڵده‌سه‌نگێنم و ده‌زانم له‌ چ ئاستێک دامه‌..... گوتی پێم خۆش نیه‌ بچی.هه‌ستێکی دژ و نامۆم هه‌یه‌. گوتم تۆ پێت خۆش نیه‌ به‌ره‌و پێش بچم؟...بناسرێم؟...
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه یازدهم خرداد ۱۳۹۳ساعت ۹:۶ قبل از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

کێشه‌(کورتیله‌ چیڕۆک)

                                                   کێشه‌                                               

به‌ کیش...کیش راوه‌دووی نام.دکتۆر ده‌یگوت ره‌نگه‌ منداڵه‌که‌ی به‌ زیندوویی نه‌بێ.دڵم به‌ پڕتاو ده‌یکوتا.دڕدۆنگ بووم فڕێیانده‌م یان نا.زیڕه‌ی ژنه‌که‌م له‌ ساڵۆنه‌که‌ ئاوه‌زه‌ی داوه‌.له‌ په‌ستا جووڵه‌کانیم ده‌ژمارد ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه شانزدهم مهر ۱۳۹۲ساعت ۹:۳۱ قبل از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

کۆچی دوایی شێرکۆ بێکه‌س

ئیمپڕاتۆری شێعری جیهان "شێرکۆ بێکه‌س"کۆچی دوایی کرد.

 

به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌ راگه‌یاندرا شاعێری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان،شێرکۆ بێکه‌س دونیای روونی جێ هێشت و به‌ره‌و دونیای هه‌رمان و ئه‌به‌دی له‌ شه‌ققه‌ی باڵی دا.

 

کۆچی دوایی شاعێری هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان،شێرکۆ بێکه‌س،خه‌سارێکی گه‌وره‌ له‌ دونیای ئه‌ده‌بی کوردی به‌ گشتی و دونیای شێعر به‌ تایبه‌تی بوو. بووکی شێعر ره‌شپۆشه‌ و هه‌ناسه‌سارد . قه‌ڵه‌مه‌کان داماون و ئه‌ژنۆ شکاو. شێرکۆ ئه‌و هه‌وره‌ قاقڕشکێنه‌ بوو که‌ به‌رده‌وام ده‌باری و په‌ڵه‌ی ده‌دا.شێرکۆ کێوی هیوا بوو که‌ به‌رده‌وام گه‌رده‌نکه‌ش و داگیر نه‌کراوبوو.....بۆیه‌ ده‌ڵێم کۆچی شێرکۆ وه‌ها برینێکه‌ به‌ ناوچه‌وانی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیه‌وه‌،ساڕێژ بوونه‌وه‌ی چه‌توونه‌. وه‌ها که‌لێنێکه‌ له‌ ئه‌ده‌بی کوردی دا جێ پڕ بوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه‌.خه‌ساری شێرکۆ وه‌ئێمه‌ که‌وت.سه‌ره‌خۆشی شێرکۆ له‌ ئێمه‌یه‌،له‌ هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی دڵیان بۆ ئه‌ده‌بی کوردی ختووکه‌ ده‌کا.سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌ر‌جه‌م گه‌لی کورد و دونیای ئه‌ده‌بی کوردی و خۆمان ده‌که‌م.رووحی شاد و یادی هه‌رماو.

گومان له‌ وه‌ دا نیه‌ شێرکۆ بێکه‌س وه‌ک لۆتکه‌وانی شێعری کوردی ،جێگایێکی به‌رزی له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی دا ده‌سته‌به‌ر کردووه‌ و ئه‌ده‌بییه‌تی شێعره‌کانی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ وێردی زبانی ئه‌دیبانی کورد و جیهان ده‌بێ.

+ نوشته شده در  سه شنبه پانزدهم مرداد ۱۳۹۲ساعت ۹:۵۰ قبل از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

چیڕۆک(خه‌ره‌ندی ژیان)

                                                     خه‌ره‌ندی ژیان                     

وه‌ک عاده‌تێک ، کێ زووتر هاتباده‌ر ده‌بوایه‌ چوار لیوان چایی بکڕێ و له‌ بن داره‌چناره‌کانی حه‌ساری زانستگه‌ چاوه‌ڕوان بێ.هیوا دوایین که‌س بوو هاته‌ ده‌ر.هێشتا جانتاکه‌ی له‌ شانی نه‌کردبۆوه‌،ده‌ستی پێ کرد."ره‌نگه‌ هه‌تا ئێستا ده‌یان که‌س له‌سه‌ر تابڵۆی "زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژێکۆندی داوینچی" لێکۆڵینه‌وه‌یان کردبێ  و نووسیبیان.ئه‌و بزه‌ ڵێڵاویه‌ی مۆنالیزا که‌ هه‌تا ئێستاش وه‌ک رازێک ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش که‌س نه‌یتوانیوه‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ ئه‌فسووناویه‌ ئاشکرا بکات. داوینچی به‌و بزه‌ ڵێڵاویه‌ و به‌و دووچاوه‌ غه‌مباره‌ و به‌ تێکه‌ڵ کردنی چه‌ند ره‌نگی ئه‌فسووناوی وای له‌و تابڵۆیه‌ کردووه‌ که‌ دوای چه‌ندین سه‌ده‌ هێشتاش تازه‌یه‌ و هه‌ر جارێ که‌ تۆ چاوی لێده‌که‌ی شتێکی تازه‌ی تێدا به‌دی ده‌که‌ی...."


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  جمعه یازدهم مرداد ۱۳۹۲ساعت ۱۱:۴۵ قبل از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

چیڕۆک(تابڵۆی بیره‌وه‌ری)

                                                     تابڵۆی بیره‌وه‌ری         

تاریک داهات.لێیان هه‌ڵبڕام.به‌ره‌و قه‌برستانی دێیه‌که‌مان وه‌ڕێ که‌وتم.به‌ره‌و تازه‌ترین گۆڕ.دونیا کش و مات بوو.تاق و لۆق، لێره‌ و له‌وێ،چرای ماڵان جریوه‌یان ده‌هات.کوندێک له‌ دووره‌وه‌ ده‌یناڵاند.له‌ دێ دا سه‌وه‌ڕێکی توند بوو.بڵمه‌ بڵمێک له‌ دێ ده‌هات....


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  جمعه بیست و چهارم خرداد ۱۳۹۲ساعت ۱۷:۴۶ بعد از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

توتن و تووتنه‌وانی(وتار)

                                  تووتن و تووتنه‌وانی                            

 

تووتن گیایێکی یه‌ک ساڵه‌ی به‌ژن مام ناوه‌ندی گه‌ڵا پانی هه‌تا بڵێی تاڵه‌ که‌ئه‌و په‌ڕی به‌رزاییه‌که‌ی ده‌گاته‌ میتر و نیوێک.له‌و کاته‌وه‌ که‌ ده‌یچه‌قێنن،هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵێده‌بڕن،سێ هه‌تا چوار مانگ ده‌خایێنێ.هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ تووتنه‌وانی له‌ کوردستان وه‌ک پیشه‌یه‌ک چاوی لێ کراوه‌.تووتنه‌وانی، شاره‌زایی و لێزانیێکی تایبه‌تی ده‌وێ و هه‌موو که‌س ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نیه‌،بۆ تووتنه‌وان ببێ.له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌ کوردستان ،تووتنه‌وانی یه‌کجار کارامه‌ و شاره‌زا هه‌بوونه‌ که‌ له‌ خیزک و لاپاڵان باشترین و جوانترین تووتنیان به‌رهه‌م هێناوه‌. یه‌که‌م جار تووتن له‌ ئامریکای باشوور و باکووڕ ناسرا و که‌ڵکی لێ وه‌رگیرا.کاتێک "کریستۆف کلۆمپ"ئامریکای دیته‌وه‌،له‌ سوورپێسته‌کانی ئامریکا فێری جگه‌ره‌کێشان بوو.پاشان تۆوه‌که‌ی ڕاگوێزرا بۆ ئه‌وڕووپا و دواتریش بۆ هه‌مووی دونیا.

تووتن له‌ تۆ" شتڵ "یه‌ را هه‌تا ده‌بێته‌ جغاره‌،چوار قۆناغ تێپه‌ڕ ده‌کا:


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه هجدهم اردیبهشت ۱۳۹۲ساعت ۹:۳۸ قبل از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

دوایین ته‌شه‌نای پێناسه‌

                                     دوایین ته‌شه‌نای پێناسه‌          

بردیانمه‌وه‌ دیوی لێپرسینه‌وه‌.هۆده‌یێکی فره‌وان بوو.مێزێک و دوو کورسیله‌ به‌رانبه‌ری یه‌کتر له‌ ناوه‌ڕاستی هۆده‌که‌ داندرابوون. گڵۆپێکی زۆر نێوی له‌ جامێکی زۆر گه‌وره‌ دا دایسا،به‌ جۆرێک که‌ ته‌نیا سه‌ر مێزه‌که‌ و کورسیله‌کانی رووناک ده‌کرده‌وه‌.له‌ به‌رانبه‌ری لێپرسه‌که‌ داده‌نیشم.لێپرسه‌که‌ سه‌ری به‌ سه‌ر کاغه‌زێک دا به‌رداویته‌وه‌.سه‌ری هه‌ڵدێنێ. کابرا ، یه‌کی ریش تێک ئاڵقاوی سمێڵ بابری چاو له‌ کالان ده‌رهاتووه‌.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه هشتم آذر ۱۳۹۱ساعت ۸:۳۵ قبل از ظهر  توسط علی سهرابی  | 

مطالب قدیمی‌تر